بە پێی راپۆرتی ماڵپەری فەلەستینی ئەلئان ، ئەبو عەتایا وتەبێژی تیپەکانی " ناسر سەلاحەدین" لقی سەربازیی لێژنەکانی خۆڕاگری جەماوەری فەلەستین بەبێ ئاماژە بە مەودای بڕینی دروستی موشەکەکانی " ئەبوعەتایا" و"خالد" وتی: ئەم وۆشەکانە بە توانایی پێش پێگرانەی زۆر باڵا لە هەمبەر دەسدرێژی دۆژمنی زاێونی دەتوانن گشت ڕێکخراوەکان ودامەزراوەکانی ستراتژی وهەستێار ی ئیسرائیل بدەنە بەر پەلامار.
ئەبو عەتایا بە پێداگری لەسەر درێژەی خۆڕاگری لەهەمبەر دۆژمنی زاێونی وتی: خۆڕاگری قەڵایەکی پتەوو پاوەجێ لە بەرانبەر پیلانەکانی دۆژمنان بۆ لەناوبردنی مەسەلەی فەلەستین دەبێت.
سوپای ئیسرائیل پێشتر بە دان پێدانان بەسەر ئاستی بەرزبوونەوەی دەسەڵاتی سەربازیی بزۆتنەوەی حەماس ڕایگەیاند بوو ، ئەم بزووتنەوەیە سەرەڕای کەم بوونی مەوادی پێویست بۆ دروست کران و پەرەی مۆشەکەکانی بە هۆی بایکۆتی غەززە ، توانیویەتی مۆشەکەکانی خۆی گەشە پێ بدات.
رژێمی زاێونی لە شەڕی پەنجا ڕۆژە ی ساڵی دووهەزار چاردە لەدژی کەرتی غەززە لە بەرامبەر خەباتکارانی فەلەستینی شکستی هێنا و ناچار بەپاشەکشە لە غەززە بوو....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٢٦
News ID: 781807
بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) لە دوو موشەکی نوێ بە توانایی کاولکردنی زۆر باڵا ، پەردەی لا دا.